پاورپوینت دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە جانی جانانم وەرە دیوانی تاهیر بەگی جاف
فرمت فایل دانلودی:فرمت فایل اصلی: ppt
تعداد صفحات: 7
حجم فایل: 5689
قیمت: 51000 تومان
بخشی از متن:
توضیحات:
دڵنەخۆشی دەردی هیجرە جانی جانانم وەرە
لە کتێبی:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
بەرهەمی:
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
دڵنەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەتلەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە
عیللەتیدەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەییژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە
سەدشوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە
بۆبەڵا گەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە
دڵبەرەیقەد عەرعەرەی بێ ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵڕفێنەی شۆخەکەی بێ عەهد و پەیمانم وەرە
نازەنینەیسوخمە ئاڵەی دیدە مەستەی کەچ کولاهـ
گوڵعوزارەیشۆخ و شەنگەی شاهی خووبانم وەرە
خانەوێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ
زینەتیبەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە
چوونکەسایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە
سینەپڕ خوێن و زووخاوم، دڵ پەرێشانم وەرە
دوورلە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە
وەکعەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە
کەسنییە سابت قەدەم وەک من لە داوی عەشقدا
بۆسوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە
گەردەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟
هەروەکوو تاهیر هەمیشەدیدە گریانم وەرە
با به کارگریی تم، افکتها، تصاویر و اشکال متحرک بسیار زیبانوع فایل PowerPoint pptx قابل ویرایش و آماده پرینت می باشد